Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:44

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: فراوانبوونی شه‌ڕ بۆ عێراق لێكه‌وته‌ی ترسناكی ده‌بێت

کوردستان TV
100%


ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ نیازێكمان نیه‌ بچینه‌ نێو شه‌ڕ به‌ڵام بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه‌.

 قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌شڵێت، مافی خۆمانه‌ به‌رگریی له‌ خۆمان بكه‌ین، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان زۆر به‌ جددی كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌مبكات و هیچ نیازێکمان نییە بچێتە ناو شەڕێکەوە کە ڕەنگە لێکەوتەی ترسناکی هەبێت. 

ده‌شڵێت، بڕیاردان لە شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە و بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نیه‌ ئه‌و كاره‌ بكات. ده‌شڵێت، بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه‌.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ هاژه‌ك و درۆن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسڕائیل و له‌ هێرشێكی درۆنی رۆژی هه‌ینی چواری ئۆكتۆبه‌ر دوو سه‌ربازی ئیسڕائیل كوژران و بیست و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

 لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له‌ وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كات، بۆ رێگریكردن له‌ فراوانبوونی جه‌نگ فرۆشتن و پێدانی چه‌ك به‌ ئیسڕائیل رابگرن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.