سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەمشەوی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، بێ خەم و دڵنیابن ئەمڕۆ هیچ شتێك ڕوو نادات.
لە زۆرێك لە سەرچاوە رۆژنامەوانییە جیهانییەكان وا بڵاوكرابووەوە كە ئەمشەو پێنجشەممە ئیسڕائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە و بە توندی هێرش دەكاتە سەر ئەو وڵاتە.
لەمبارەیەوە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئارام و دڵنیابن ئەمڕۆ پێنجشەممە هیچ روو نادات.
دانی دانوون نوێنەری ئیسڕائیل لە نەتەوەیەكگرتووەكان پێشتر رایگەیاندبوو: بەمزووانە ئیسڕائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە و هێرشێكی بەهێز و ئازار دەكاتە سەر تاران.
شەوی سێشەممەی رابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە سەدان مووشەك هێرشكرایە سەر ئیسڕائیل لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماسی فەڵەستینی و حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.