Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:36

ئیسڕائیل زانیاری لەبارەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئەمشەوی ئێران دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەمشەو لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەكەوە هێرش دەكاتە سەر ئیسڕائیل، ئیسڕائیلیش دەڵێت ئەمەریكییەكان زانیارییان لەسەر ئەم هێرشە چاوەڕوانكراوە پێداوین.

ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل دەڵێت: كەمێك پێش ئێستا ئەمەریكییەكان لە ڕێگەی پەیامێكەوە زانیارییان لەسەر هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران پێداوین.

راشیگەیاند: ئەمەریكییەكان پێیان گوتووین كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا لەلایەن ئێرانەوە بە درۆن و مووشەك هێرش دەكرێتە سەرمان.

هەروەها رایگەیاند: سوپای ئیسڕائیل ئامادەكاری تەواوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك كردووە و لە رابردووشدا رووبەڕووی هێرشی دیكەی لەمجۆرە بووینەتەوە.

گوتەبێژەكەی سوپای ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك، وەڵامێكی توندی ئێران دەدەینەوە.

لای خۆیەوە رۆژنامەی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمەریكا گواستوویەتییەوە كە لە چەند كاتژمێری داهاتووی ئەمشەودا ئێران بە درۆن و مووشەك هێرش دەكاتە سەر ئیسڕائیل.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.