بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات كە بەمزووانە ئێران هێرشی مووشەكی دەكاتە سەر ئیسڕائیل.
بەرپرسە باڵاكەی كۆشكی سپی بە تەلەفزیۆنی (جەزیرە)ی راگەیاندووە: زانیاری هەواڵگری دروستمان هەیە كە ئێران بەنیازە بەمزووانە هێرشی مووشەكی بكاتە سەر ئیسڕائیل.
راشیگەیاندووە: بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئێران ئەم كارە بكات، ئەوا رووبەڕووی سزایەكی قورسی دەكەینەوە.
جەختیشی كردەوە كە ئەوان وەك ئەمەریكا بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی و بەرگریی لە ئیسڕائیل دەكەن لە ئەگەری هەر هێرشێك كە لەلایەن ئێرانەوە بكرێتە سەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.