Erbil 19°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:29

هێرشی زەمینی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئەمشەو دووشەممە دەستی كرد بە هێرشی زەمینی بۆ نێو خاكی لوبنان، سوپای ئەو وڵاتەش بە مەبەستی بەرگریكردن بەشێك لە سەربازەكانی كشاندۆتەوە.

میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: كەمێك پێش ئێستا هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی باشووری لوبنان دەستی پێ كرد.

لەبارەی هێرشەكە، ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە میدیاكانی راگەیاند: ئاگادارین لە هەندێك شوێن هێرشی زەمینی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان دەستی پێ كردووە بە مەبەستی بەئامانجگرتنی ژێرخان و بنكە و بارەگاكانی حزبوڵا.

لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگریی لوبنان فەرمانی بە بەشێك لە سەربازانی سوپای وڵاتەكەی كردووە بۆ بەرگریكردن پاشەكشە بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش سوپای لوبنان بۆ ماوەی 5 كیلۆمەتر لە سنوور كشاونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، سوپای ئیسڕائیل بە چڕی بنكە و بارەگاكانی حزبوڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان دەكات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.