هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوای دیمەشق بۆردومان كردووه‌و به‌پێی زانیاریه‌كان، ڤێلاكه‌ی ماهیر ئه‌سه‌دی برای به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا كراوه‌ته ئامانج.
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوێنی هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا و ژماره‌یك باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیان له ڕێگای دیمه‌شق -به‌یروت له ڕۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرده ئامانج. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، درۆنێكی ئیسرائیلی بە سێ مووشەک ڤیلای ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سووریای لە ناوچەی یەعفور لە لادێکانی ڕۆژئاوای دیمەشق بۆمباران کردووه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئاسمانی سنوره‌كانی دیمه‌شق به‌ره‌و دیماس، یافور و سه‌بور بیستراوه، تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نوسی براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نازانرێت. لەلایەکی دیکەوە، دەزگای فەرمیی ڕێژیمی سووریا، سانا، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستراوە.
هاوكات په‌یجه‌كانی سوریاش لە پلاتفۆرمی سۆشیالمێدیادا بڵاوکراونەتەوە و دەڵێن پەیوەندیی بە ماهر ئەسەد دوای هێرشی ئیسرائیل پچڕاوەو چارەنووسی دوای هێرشەکەی ئیسرائیل نادیارە. له‌به‌رامبه‌ریشدا، تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە دەنگۆی کوژرانی براکەی سەرۆکی سووریا، بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.