گژرییهكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت به‌م هۆیه‌وه وڵاتانی جیهان دوا له هاووڵاتیان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌په‌له خاكی لوبنان به‌جێ بێلن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی چین له لوبنان داوایكرد هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌په‌له خاكی لوبنان به‌جێ بێلن یان به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان بڕۆن. هه‌روه‌ها پێنی وانگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیاش له په‌یامێكی به‌په‌له‌دا جارێكی دیكه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه داوای له هاووڵاتیان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌ی كرد له لوبنان ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له داوایه‌كی هاوشێوه‌دا جگه ده‌رچوونی به‌په‌له‌ی هاووڵاتیانی داوایكرد كارمه‌ندان و ستافی زیاده و ناپێویستی كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به خۆیان و خێزانه‌كانیان له نزیكترین كاتی به‌رده‌ست خاكی لوبنان به‌جێبێڵن.
هه‌روه‌ها به‌شێك له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش له‌وانه به‌ریتانیا، سپانیا، پورتوگال، ئیتالیا داواییه‌كی هاوشێوه‌یان بۆ به‌جێهێشتی هاووڵاتیان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌یان له لوبنان كردووه. ئه‌و له كاتێكدایه حكومه‌تی كه‌نه‌دا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندبوو سه‌رقاڵی دابینكردنی فرۆكهن بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌یان له لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.