Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:23

جارێكی دیكە لەلایەن ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی لوبنان بۆردومان كرا

100%

كەمێك پێش ئێستا جارێكی دیكە لەلایەن ئیسڕائیلەوە چەند ناوچەیەكی دیكەی لوبنان بۆردومان كرا.

میدیاكانی لوبنان بڵاویان كردەوە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە لەلایەن ئیسڕائیلەوە هەریەك لە ناوچەكانی تەبنین و بنت جەبیل و سوڵتانییە لە باشووری لوبنان بۆردومان كرا.

پێش بۆردومانەكەش، لەلایەن حزبوڵاوە چەندین هاژەك ئاراستەی ناوچەی جەلیل لە ئیسڕائیل كرابوو.

دوای نیوەڕۆش، ئیسڕائیل بە چەندین هاژەك هێرشی كردبووە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بەهۆیەوە 6 كەس كوژرابوون و 15ی دیكەش بریندار ببوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.