Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:13

ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە لوبنان كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری دا دووسبەی هەینی بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە وڵاتی لوبنان كۆببێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە كۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوودا، تاوتوێ و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە وڵاتی لوبنان دەكات.

دوو رۆژە لەسەر یەك بە هێرشی ئەلیكترۆنی، ئیسڕائیل هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پێجەر و بێتەل دەتەقێنێتەوە، دوێنێ بەهۆی تەقینی ئامێرەكان دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 3 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆش بەهەمانشێوە بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 9 كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.