Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

ژمارەی قوربانییان لە تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی ئەمڕۆی لوبنان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ژمارەی قوربانییانی لە ئەنجامی تەقینی ئەمڕۆی ئامێرەكانی بێتەل لە وڵاتەكەی بڵاو كردەوە.

ناوەندی گشتی فریاگوزاری تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی تقینەوەكانی ئەمڕۆی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی بێتەل و پێجەردا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.

راشیگەیاند: جگە لە ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی بێتەل و پێجەر، هەروەها چەندین ئامێری كارەبای وزەی خۆری ماڵان تەقیونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممەش بەهەمانشێوە لە رێگەی هێرشێكی ئەلیكترۆنی ئیسڕائیلدا چەندان ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر لە لوبنان تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بریندار بوون و 9 كەسیش كوژران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.