دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەكانی لوبنان بیستراون و دەنگۆی ئەوە هەیە كە دووبارە هێرشی ئەلیكترۆنی بێت و ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی بێتەلی پەیجەر تەقێنرابنەوە.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كردەوە: لە بەیرووتی پایتەخت چەندین ئامێری بێتەلی پەیجەر تەقیونەتەوە و برینداری هەیە و ئۆتۆمبێلەكانی ئەمبوڵانس و فریاگوزاری بە خێرایی بۆ شوێنی رووداوەكان چوونە.
بڵاویشیان كردەوە: تەقینەكان هەر لە بەیرووت نەبوون، بەڵكو دەنگی چەندین تەقینی دیكەی ئامێرەكانی بێتەلی پەیجەر لە شارەكانی دیكەی لوبنان بیستراون.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممەش لە رێگەی هێرشێكی ئەلیكترۆنی ئیسڕائیلدا چەندان ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر لە لوبنان تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بریندار بوون و 9 كەسیش كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.