سوپای عێراق سێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی داعش لە دیالە و سەڵاحەدین ئەنجام دا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزی ئاسمانی عێراق لە ناوچەیەکی شاخاوی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشی کردووه‌ته سه‌ر حەشارگەکانی داعش.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، هێزی ئاسمانی عێراق سێ هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر حەشارگە گرنگەکانی چه‌كدارانی داعش لە ناوچەیەکی شاخاوی بە ناوی سهنكۆل، لە سێگۆشەی سنووری نێوان کفری و دیالە و دووزخورماتوو، لە پارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە. هاوكات باس لهوهشكراوه له‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوون، جگه له وێرانبوونی مۆڵگه و حه‌شارگه نهێنییه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.