Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:01

ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئەمنیی و هاریکاریدا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانی نێوانیان لە بوارەکانی ئەمنیی و هاریکاریی.

گوتەبێژی پنتاگۆن، جەنەڕاڵ پات ڕیدەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان، لەبارەی کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕوونکردنەوەی دا.

ڕایگەیاندووە کە لە میانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان ئەمریکا و عێراق، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئەمنی و هاریکارییدا، بەردەوامن.

باسی لەوەش کرد کە کاتێک گفتوگۆکان تەواو دەبن، ئەوە (پنتاگۆن) وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە (کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق) بڵاودەکاتەوە کە ڕۆڵی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەش دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق ڕۆڵێگی زۆر گرنگ لە ناوچەکە، دەگێرێت.

لەئێستادا، دوو ھەزار و 500 سەربازیی ئەمریکا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق جێگیرکراون.

هاوکات چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحەدەس) ڕایگەیاندبوو کە بەغدا و واشنتۆن لەبارەی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا لە عێراق، گەیشتووین بە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشدابوو کە پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بە دوو قۆناغ دەبێت و ڕایگەیاندبوو کە قۆناغی یەکەم لە میانی ئەمساڵدا دەست پێ دەکات و تا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2025 دەست پێ دەکات و لە ساڵی 2026 کۆتایی پێ دێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.