Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:17

له‌هێرشێكی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریا 57 كه‌س كوژران و برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە ئەنجامی بۆردومانێكی چڕی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سەربازیی له‌ ناوه‌ندی سووریا ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.

 ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانای سووریا لە زاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نیشتمانیی شاری مەسیاف بڵاویكرده‌وه‌، ژمارەی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شوێنێکی دەوروبەری مەسیاف چوارده‌ كوژرا و چل و سێ برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

 بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشەکانی ئیسرائیل پێنج شوێنی سەربازییان کردە ئامانج، لەوانە ناوچەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە مەسیاف لە ڕۆژئاوای حەما كه‌ چه‌ندین جار بۆردومانكرا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێدەچێت ئەو ناوەندە تیمێکی پسپۆڕی سەربازی ئێرانی لەخۆگرتبێت کە لە بەرهەمهێنانی چەکدا بەشدارن.

 هەروەها ئیسرائیل بەرگری ئاسمانی سوپای سووریا و بەشێک لە هێزەکانی ئه‌و وڵاته‌ی کردە ئامانج.

 ئیسرائیل لە دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، هێرشەکانی بۆ سەر ناوچه‌كانی سووریا چڕتر كردۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ میلیشیاكانی ئێرانی تیادایه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌، لە دیارترین هێرش بۆ سەر سووریا لە دوای شەڕی غەززە، هێرشه‌كه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بوو بۆ سه‌ر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كرد. به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئێران، ئه‌و بۆردومانه‌ بووه‌ هۆی کوژرانی حەوت ڕاوێژکاری سەربازی وڵاته‌كه‌ی، كه‌ له‌ناویاندا سێ فەرماندەی باڵای تیادابوو. 
 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.