ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدهگەیهنێت، شهوی رابردوو لە بۆردومانێكدا گروپێكی سێ كەسی چەكدارانی داعشیان لە چیای حەمرین لهناوبردووه.
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای دۆزینهوه و راوهدوونانی پاشماوەی ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە له پارێزگاكانی ناوهڕاست و رۆژئاوای عێراق ماون، لەڕێگەی هەواڵگری سەربازی و دانانی پلانی تۆكمه بەسەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان تواندرا مەفرەزەیەكی سهر به چهكدارانی داعش لەناو ببەن.
روونیشی كردۆتهوه، ئۆپهراسیۆنهكه شهوی رابردوو له رێگهی بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف شازده، سهركهوتووانه ئهنجامدراوه و توانراوه گروپێكی چەكدارانی داعش كە لە سێ كەس پێكهاتبوون، لەناوببەن.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان باسی لەوەشكردووه، ئەو گروپە لە چیایی حەمرین بەئامانج گیراون و سەرجەم چەك و كەلوپەلەكانیان لەناوبراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.