Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:19

وه‌زیرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری ده‌گاته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامێتی عەلی محەمەد تەمیمی وه‌زیری پلاندانان، تەیف سامی وه‌زیری دارایی، ئەسیر داود وه‌زیری بازرگانی، ئەحمەد جاسم وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، حەمید نەعیم ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتریش وه‌زیرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ جیا كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان باس ده‌كه‌ن. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.