Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:51

لە هەرێمی كوردستان و عێراق رۆژێك پشوو دیاری كرا

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15/9/2024 لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێتە پشوو.

ئەمڕۆ سێشەممە دیوانی وەقفی سوننی بەفەرمی سبەی چوارشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەبیع ئەلئەوەلی ساڵی 1446ی هیجری دیاری كرد.

بەگوێرەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگەكە، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15/9/2024 دەبێتە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت).

لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارێزگاكانی عێراق، یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر وەك پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت دیاری كراوە، بەمەش رۆژی 15ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.