Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:51

بریاڕی خه‌رج كردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت

کوردستان TV
100%


شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت رایگه‌یاند، نابێت بەهۆی نەبوونی بایۆمەتری یان هەبوونی هاوکاری چاودێریی کۆمەڵایەتیی مووچەی هیچ کەسێک ببڕدرێت.

 گووتیشی:  ئەوەی بایۆمەتری نەکردووە نابێت مووچەی ببڕدرێت، چونکە مانای ئەوە نییە کەسەکە بوونی نییە.

 لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 500 هەزار فەرمانبەر بایۆمەترییان کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆککۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران قسەم کرد و ئەمڕۆ فەرمان دەکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و هەفتەی داهاتووش مانگی هەشت.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.