ترەمپ پێداچوونەوە بە ستراتیژی هەڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ترسی زۆرێک لە لایەنگرانی کاندیدی کۆمارییەکان، به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، زیاتر بووە لە ئەگەری دۆڕانی تره‌مپ و پارتی کۆمارییەکان، نەک تەنیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەڵکو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا.
ئەم ترسانە دوای ئەوە هات كه دیموکراتەکان لە یەکخستنی پارتەکەیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، هەروەها ئەو پشتیوانییه گه‌وره‌یه‌ی کە لە ناو دەنگدەرەکانیاندا دەستیان پێکردەوە، بەهێزتر بوون.
ئەمەش وایکردووە ترەمپ ستراتیژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بگۆڕێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەیارەکانی لەناوخۆیدا بگەڕێنێتەوە و شێوازی هێرشکردنە سەر کامالا هاریس كاندیدی دیموکراتەکان، بگۆڕێت.
چەندین دەزگای ڕاگەیاندن لە لایەن کەسانی نزیک لە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه، ڕاپۆرتیان داوە کە ترەمپ بە تایبەتی ئاماژەی بەوە کردووە، هه‌ست بەوە دەکات کە ڕەنگە لە مانگی تشرینی دووه‌مدا، به‌رامبه‌ر به هاریس بدۆڕێت ئەگەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شێوازی خۆی بۆ کێبڕکێکە نەکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، تره‌مپ ئاسۆی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، وه‌ك پێشتر گەشاوە نییە.
لە هەمان کاتدا ڕاوێژکارەکانی بە شێوەیەکی تایبەت ستراتیژیان داناوە، سەبارەت بە چۆنیەتی فراوانکردنی بانگەوازەکەی لەگەڵ دەنگدەران و بەرزکردنەوەی پشتیوانی لەناو هاوپەیمانە سەرەکییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.