Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:37

له‌ پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی ڕێگای هه‌ولێر- موسڵ زیاتر له‌ 70 هه‌زار دار و گوڵ دره‌خت ده‌چێندرێن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 24/8/2024 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هەولێر ، سەردانی پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵیان کرد.
لە میانەی سەردانەکەیاندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی پڕۆژەکە کرد کە تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی ئەو پڕۆژە گەورەیە جێبەجێکراون و جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەزوویی تەواو ببێت کردەوە.
پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵ، یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەکەی زیاتر لە 3 ملیار و 420 ملیۆن دینارە، لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دروست دەکرێت و ئێستا نزیکەی 50%ی کارەکانی تەواو کراوە، وەکوو خاوێنکردنەوە و دروستکردنی خەزان و لێدانی بیر و تۆڕی ئاو و چەندین کاریکەش، هەروەها کارکردن تێیدا بە خێرایی بەڕێوە دەچێت.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر، هاوکات سیمایەک جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت بە تایبەتی دەروازەی هەولێر و موسڵ. لە پڕۆژەکەدا زیاتر لە 70 هەزار دار و گوڵ و درەختی جۆراوجۆری تێدا دەچێندرێت لەگەڵ ڕووبەرێکی فراوانی چیمەن و سەوزایی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.