Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:11

له‌ ڕێگای درۆنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ی له‌نێو خاكی سووریا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتكۆم) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كوشتنی ئه‌بوعه‌بد ره‌حمان مه‌كی سه‌ركرده‌ی گروپێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌نێو خاكی سووریا به‌ ئامانج گیراوه‌.

 سێنتكۆم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌بوعه‌بد مه‌كی سه‌ركرده‌كه‌ی گروپی حوڕاسه‌دین بووه‌ كه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ قاعیده‌یه‌ و بنكه‌ی له‌ سووریایه‌، هاوكات تۆمه‌تبار بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو خاكی سووریا و ماوه‌یه‌كی زۆریش وه‌ك فەرماندەی باڵای بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سووریا كاری كردووه‌. 

به‌ گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده‌ لە هێرشێکی درۆنیدا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە ئیدلب کوژراوە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.