رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە داوای لە هاووڵاتییانی عێراق كرد، رێپێوانێكی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن بۆ دەربڕینی پشتگیری لە غەززە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە رایگەیاند: جگە لە گەندەڵكاران، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەسەرجەم چین و توێژەكانەوە دەكەم رێپێوانی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن بۆ نیشاندانی پشتگیری خەڵكی غەززە لە فەڵەستین.
موقتەدا سەدر وادەی ئەنجامدانی رێپێوانەكەشی دیاری كرد كە دوای ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە یەكەم هەینی دوای 17ی رەبیع ئەوەل دەبێت.
داواشی لە بەشداربووان كرد لە كاتی رێپێوانەكەدا كفنی سپی بپۆشن بۆ ئەوەی دەنگ و رەنگیان بە هەموو جیهان بگات.
رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە بەهەمانشێوە داواشی كرد رێپێوانەكە بە ئاشتیانە لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.