Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:53

میلشیاكانی عێراق هەڕەشە لە سوپای ئەمەریكا دەكەن

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵا لە میلشیاكانی عێراقەوە هەڕەشەی گەیاندە سوپای ئەمەریكاوە.

رۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ) وتەی حەیدەر لامی ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی گواستۆتەوە كە دەڵێت "ئەمەریكا لە دانوستانەكانیدا لەگەڵ حكوومەتی عێراق سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان یاری بە كات دەكات نایەوێ لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە.

هەروەها گوتوویەتی "پێمانوایە ئیتر ماوەی ئاگربەست و راوەستانی هێرشەكان لەبەرامبەر هێزەكانی ئەمەریكا كۆتایی هاتووە".

ئاماژەشی داوە "ئێستا هەموو ئەگەرێك لەبەردەم میلشیاكان وڵایە بۆ هێرشكردنە سەر بنكەی هێزەكانی ئەمەریكا لەنێو خاكی عێراقدا.

دوایین هێرشی گرووپ و میلشیاكان عێراق بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە شەوی 5ی ئەم مانگە بوو بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباڕ.

لە هێرشەكەدا 5 سەربازی ئەمەریكی بریندار بوون لەگەڵ 2 هاووڵاتی دیكەی ئەمەریكی كە لە بنكە سەربازییەكەدا كاریان دەكرد.

چەند رۆژێك دوای هێرشەكە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە توانیویانە 5 تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە دەستیان هەبووە لە هێرشەكەی سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.