Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 00:33

هەریر... دەست بە قیڕتاوکردن و دانانی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوى گەڕەکی "فەڕەنسۆ هەریرى" کرا

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بە شێوەیەکى یەکسان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەی (800 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی "شەهید فەڕەنسۆ هەریرى"ى لە  ناوەندى قەزایی هەریر، دەست جێبەجێکردنى پڕۆژەى  قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی و کۆنکریتکردنی کۆڵانەکان و دروستکردنى تۆڕی ئاوى پاک و ئاوەڕۆى گەڕەکە کرا، کە زیاتر لە  (250 ماڵ) لێی سوودمەند دەبن.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، پڕۆژەكە، بریتییە لە:-
- قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی.
- كۆنكرێتكردنی 8 كۆڵان.
- دروستکردنى تۆڕی ئاوى پاک و ئاوەڕۆى گەڕەکە.
- دانانی قاڵبی كربستۆن

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.