بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له دێره‌زور كرایه ئامانج، دوو بەرپرسی ئەمه‌ریکی ڕایانگەیاند، شه‌وی ڕابردوو چه‌ند گولـله هاوه‌نێك ئاراستەی بنکەیەکی ئاسمانی ئەمه‌ریکی لە کێڵگەیەکی غاز لە پارێزگای دێرەزوری سووریا کراوە، به‌ڵام بەر ئەو دامەزراوەیە نەکەوتوون.
ئه‌و دوو به‌رپرسه كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرابێت، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووه، گروپە چەکدارەکانی سه‌ر به ئێران، بە شەش گولـله هاوه‌ن بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایان له كێڵگه‌ی غازی كۆنۆكۆی کردە ئامانج. گوتیشیان، هاوپەیمانێتیه‌كه بە سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، گولـله هاوه‌نه‌كان، بەر بنکەکە نەکەوتوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پنتاگۆن ڕایگه‌یاند، لە هەفتەی ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان لە سووریا و به‌هۆیه‌وه هەشت سەربازی ئەمه‌ریکی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.