كۆشكی سپیی ئەمەریكا وادەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێرانی بۆ سەر خاكی ئیسڕائیل ئاشكرا كرد.
جۆن كێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێشبینی دەكەین لەم هەفتەیەدا ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسڕائیل.
گوتیشی: زەحمەتە پێشبینی شێوازی ئەنجامدانی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل بكەین، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزمان ناردۆتە ناوچەكە و دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە.
لە كاتێكی تری ئەمڕۆ دووشەممەدا تەلەفزیۆنی (فۆكس نیوز)ی ئەمەریكی رایگەیاندبوو، ئێران لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر ئیسڕائیل.
ئیسڕائیل و ئەمەریكا ماوەی چەند رۆژێكە ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێران لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستنی لە رۆژی 31ی مانگی رابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.