به‌هۆی هێرشێك بۆسه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه‌ی كوردستانی سووریا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانان برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ كه له‌رێگه‌ی درۆنه‌وه بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له حه‌سه‌كه ئه‌نجامدرا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش برینداربوون.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، برینی سەربازەکان سەخت نین، بەڵام هەندێکیان گوازراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراوتر بۆ پشكنین و هەڵسەنگاندنی زیاتر. ئه‌مه دووه‌م هێرشه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر و رۆژی دووشه‌ممه5ی ئاب له هێرشێكی مووشه‌كی بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نبار، 7 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون.
دوێنێش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکەی كوردستانی سووریا به درۆن هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له نزیك گوندی خەرابولجەیر لە دەشتاییەکانی ڕمێلان.
به گوته‌ی روانكهی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوای هێرشه‌كه ئاگرێكی گه‌وره له‌نێو بنكه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.