Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:57

له‌ هه‌ولێر شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان به‌ هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه‌ داخرا

کوردستان TV
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بوونی ژمارەیەك شیری وشكی منداڵان كە مۆڵەتی تەندروستی نییە و نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەته‌وه‌، شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان لە هەولێر داخرا.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تیمێكی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی، سەردانی شوێنێكی فرۆشتنی شیری ووشكی منداڵانیانكرد، دوای پشكنین و بەدواداچوون دەركەوت جگە لەوەی شوێنەكە مۆڵەتی تەندروستی نییە، چەندین جۆر شیری وشكی منداڵان دەفرۆشێت كە مۆڵەتی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی نییە، بۆیە فەرماندرا بە لەناوبردنی ئەو جۆرە شیرانە و هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری یاسای بەرامبەر بە شوێنەكە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.