Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:03

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه‌ و به‌رنامه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی  راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و کۆمێنت و لایک،  هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە.

به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه‌ و به‌رنامه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ڕوونیشكردووه‌ته‌وه‌، داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەبێت پشت بە هەواڵ و زانیارییانە ببەستن، کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێنەوە".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.