بایدن بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه. کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی كۆببێته‌وه و بارودۆخ و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن، له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا توانا سه‌ربازییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك ڕێوشوێنێکی به‌رگری به ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه، ئێران و حەماس، ئیسرائیل بە كوژرانی هه‌نییه تۆمەتبار دەکەن و لەگەڵ حزبوڵڵاش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئەمه‌ریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی لەوانهش فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و میسر، بەردەوامن له پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی گرژی زیاتر له ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.