Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:26

كوژرانی فەرماندەیەكی دیكەی بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ هەینی بە ئامانجگرتن و كوشتنی فەرماندەیەكی دیكەی بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی لە هێرشێكی هاژەكیدا بۆ سەر غەززە راگەیاند.

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: لە هێرشێكی هاژەكیدا توانرا محەمەد جەعبەری سەرۆكی یەكەی دروستكردنی چەك لە بزووتنەوەی جیهاد بكوژین.

راشیگەیاند: جەعبەری بەرپرسی دروستكردنی چەك بوو لە باكوری كەرتی غەززە و هەروەها بەرپرسی دابەشكردنی مووچە و پارەی ئەندامانی بزووتنەوەی جیهاد بووە، لە ماوەی رابردووشدا رۆلێكی گەورەی گێڕاوە لە دروستكردن و دەستكەوتنی چەكدا بۆ چەكداران.

كوژرانی ئەم سەركردەیەی بزووتنەوەی جیهاد، دوای دوو رۆژ دێت لە كوژرانی هەریەك لە ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران و فوئاد شوكر فەرماندەی سەربازی حزبوڵا لە لوبنان لەلایەن ئیسڕائیلەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە دوێنێ پێنجشەممە دوایین ئاماری قوربانییانی بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسڕائیل لە 7ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە تا ئێستا بڵاوكردەوە كە نزیك دەبێتەوە لە كوژرانی 40 هەزار فەڵەستینی، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی رێژەی هەرەزۆری دانیشتووانی كەرتی غەززە كە خۆی لە 2.3 ملیۆن كەس دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.