دابەشكردنی فۆرمی زەوی بەسەر خانەنشینانی ههرێمی كوردستان دەستیپێكرد و به پێی رێنماییهكانی وهوزارهتی دارایی حكومهتی ههرێمی كوردستان تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەکان وەربگرن، کە لە ژیاندا ماون.
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی و كارئاسانیی زیاتر بۆ خانەنشینان، بڕیاری دا، فۆرمی زەوی لە ڕێگەی بانكەكانەوە بەسەر خانەنشینانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت، ئەمڕۆ دووشەممە ، دابەشكردنی فۆرمی زەوی لە ڕێی بانكەكانەوە دەستی پێكرد.
دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووه ، تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
ئهوهشی خستووته ڕوو كە ئەو خانەنشینانەی فۆرم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێک لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بووبن.
وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووهتهوه، پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆرمەکان لە ڕێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.