سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی عەزم ڕەخنە لە هێزە شیعەکان دەگرێت، بە تایبەتیش هۆشداری دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی و بە ڕێگری و تەگەرە خستنە بەردەم هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق تۆمەتباریان دەکات.
حەیدەر مەلا سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم لە لێدوانێكی بۆ میداكانی عێراقی رایگهیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق نییە، راشیگهیاند، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان چیتر بەربەست بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دروست نەکات.
ئاماژەی بهوهش كرد، خستنهڕووی ڕێککەوتن و کۆدەنگی سوننە و سوننە بۆ هەڵبژاردنی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕێگرییەکی دیکەیە بۆ یەکلا نەبوونەوەی پۆستەکە، چونکە بە درێژایی پرۆسەی سیاسیی لە عێراقدا هیچ کۆدەنگی و ڕێککەوتنێک نەبووە بۆ هەڵبژاردنی هیچ یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە.
حەیدەر مەلا وتیشی، پێویسته ڕای زۆرینە لە بەرچاو بگیرێت، وەک ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەدا هەیە، چونکە هەمووان لەسەر یەک کەسایەتیی ڕێک ناکەون و ناشبێت.
ئهو سەرکردەیەی عەزم وتیشی: ڕەنگە سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بە زۆرینە و کەمینەی نێو پهرلهمان یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام پێویستە لایەنە شیعەکان ئەوە بزانن هێشتنەوەی پرسی سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوەیە زیان بە خۆشیان دەگەیەنێت، بەتایبەت کە ئێستا لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتووداین و هەمووان دەزانن کە نێو ماڵی شیعەش بە دەست ناکۆکییەوە گیرۆدە بووە، هەربۆیە ئەوانەی داوای ڕێککەوتنی هەموو تەواوی سوننەکان دەکەن، دەبێت بزانن کە ڕێگرییەکانیان لە کۆتاییدا دۆخەکە پێچەوانە دەکاتەوە و کاریگەری بەسەر کۆی پرۆسەی سیاسییدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.