گفتوگۆی هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆن ده‌ستپێده‌كاته‌وه. ئیلێنا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، دەستپێکردنی گفتوگۆی ئەمنی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقی لە واشنتۆن ڕاگەیاند.
ڕۆمانوسکی ڕاشیگه‌یاند، بەرپرسانی ئەمنی ئەمه‌ریکا و عێراق باس لە داهاتووی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن و هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر ده‌كه‌ن.
دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە مانگی شوباتی ڕابردوو دەستیپێکردەوە، له‌چوارچێوه‌ی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی، لە چوارچێوەی ئەرکی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانان لە عێراقدا هەن.
جگە له هێزەکانی ئەمه‌ریکا، هێزی فەرەنسی و ئوسترالیا و بەریتانیا هەن کە لەناو هێزەکانی هاوپەیماناندا کاردەکەن، هەروەها هێزەکانی دیکەش لەناو ناتۆدا لە عێراق ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.