پارێزگایەكی دیكەی عێراق سبەی پێنجشەممەی كردە پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكوومەت.
ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 18ی تەمووز پشووی فەرمییە لە دامودەزگاكانی حكوومەت لە پارێزگای بابل، لە یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) هاوەڵانی.
راشیگەیاند: پشووەكە تەنیا فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
پێشتریش هەریەك لە پارێزگاكانی كەربەلا، نەجەف، دیوانییە و سەڵاحەدین بۆ سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمییان راگەیاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.