Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:50

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی 5 و 6 ڕاگه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی ئایار و حوزه‌یران بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 17ی7ی2024، مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستن و دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18ی7ی2024، ئه‌م شوێنان مووچه‌ وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌كانی 70 و 80، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیارو حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.