Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:11

جێگرەوەی جینین پلاسخارت دیاری كرا

کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی جێگرەوەی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی پێشووی خۆی لە عێراق (یۆنامی) دیاری كرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بەفەرمی محەمەد ئەلحەسان كە بەڕەگەز عومانییە، دیاری كرد وەك نوێنەری تایبەتی خۆی لە عێراق.

بەمەش بۆ لەمەودوا محەمەد ئەلحەسان لە شوێنی جینین پلاسخارتی هۆڵەندی وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەستبەكار دەبێت.

محەمەد ئەلحەسان شارەزاییەكی باشی لە كاری دبلۆماسیدا هەیە و پێشتر بۆ ماوەی 30 ساڵ لەم بوارەدا كاری كردووە، لە ساڵی 2019 نوێنەری وڵاتی عومان بووە لە نەتەوەیەكگرتووەكان، هەروەها چەند بەرپرسیارەتییەكی دیكەی لە وەزارەتی دەرەوەی عومان هەبووە.

هەروەها لە وڵاتانی رووسیا و بیلاڕووسیا و ئۆكڕاینا و ئەرمینیا و مۆلدۆفا كاری دبلۆماسی كردووە.

لە ئاستی خوێندنیشدا محەمەد ئەلحەسان بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی لە زانستی سیاسیدا لە زانكۆی واشنتۆن لە ئەمەریكا بەدەستهێناوە، دواتریش بڕوانامەی ماجستێری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان وەرگرتووە و دكتۆراكەشی لە ئابووری بووە لە زانكۆی مۆسكۆ.

محەمەد ئەلحەسان هەریەك لە زمانەكانی عەرەبی، ئینگلیزی، نەرویجی و رووسی زۆر بەباشی دەزانێت.

وێنە: محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی نوێی سكرتێری گشتیی نەتەیەوەیەكگرتووەكان لە عێراق:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.