Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:31

مووسڵ.. له‌ گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵدا ئێسك و پرۆسكی 139 كه‌س دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری رۆژئاوایی شاری مووسڵ، له‌ چاڵێكی گه‌وره‌ دا ئێس و پرۆسكی 139 كه‌سیان دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش له‌كاتی داگیركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵكوژ كردوون. 


چاڵی "عەلۆ عەنتەر" دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی تەلعەفەر لە ڕۆژئاوای مووسڵ، لە ماوەی کۆنترۆڵکردنیدا "پایتەختی" ڕێکخراوەکە بوو. هەرچەندە تا ئێستە نازانرێت ڕووفاتی چەند قوربانی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەی چاڵەکەدایە، بەڵام هەڵدانەوە و دەرهێانی ڕووفاتەکان و پشکنینی ناسینەوەی قوربانییەکان بەردەوامە.

زیا کەریم، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدانی حکوومەتی عێراق سەرپەرشتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەکات، دەڵێت "تاکو ئێستە ڕووفاتی نزیکەی 139 قوربانی دۆزراوەتەوە کە لە نێویاندا پیر و گەنج و ئافرەت هەن".

کەریم، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە گوتەی شایەتحاڵەکان، قوربانییەکان هاووڵاتییانی ئێزدی و تورکمان و بەشێک لە دانیشتووانی مووسڵن لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون کە ئەو کاتەی پارێزگای نەینەوا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقیان کۆنترۆڵ کردبوو.

ئەحمەد ئەسەدی، لە دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، قوربانییەکان نەنێژراون، بەڵکو فڕێدراونەتە ناو چاڵەکەی عەلو عەنتەر کە قووڵاییەکەی لەنێوان 12 بۆ 42 مەتردایە. ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە قوربانییەکان "گولـلەباران کراون و هەندێکی دیکەیان سەریان بڕاوە و هەندێکیشیان لەناو کیسەدا دۆزراونەتەوە".

دەشڵێت، "جلوبەرگی بەشێک لەو تەرمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ڕەنگە ئێزیدی و تورکمان بن دۆزراونەتەوە، بەشێکی دیکەشیان جلی پرتەقاڵییان لەبەردا بووە، ئەمەش ئەو جلوبەرگە بووە کە داعش لەبەری بارمتە و گیراوەکانی هێزەکانی عێراق دەکرد".

گوتیشی، "ئەو تەرمانەی لە چاڵەکەوە دەرهێنراون، گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ناسینەوەی خاوەنەکانیان لەڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە".

خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داعش زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە کە پێدەچێت نزیکەی 12 هەزار تەرمیان تێدا بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.