وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگهیاند، زیاتر لە 1321 پڕۆژە له ناوچه جیاوازهكان به تهواو نهكراوی ماونهتهوه.
ئاماژه بهوهشكراوه 450 پڕۆژە گرفتی گرێبەستیان هەیە و دەبێت لەلایەن دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی بڕیاریان لەسەر بدرێت.
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، ژمارەی پڕۆژە تەواونەكراوەكان، پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزارین، ئێمەش چەند ڕێوشوێنێكمان بۆ ئەو كێشەیە گرتووەتە بەر و لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندانان، بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەكانی بەردەم پڕۆژەكان و چارەسەری گونجاو دروستكراوه.
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، پڕۆژە تەواونەکراوەکان تایبەتن بە کەرتەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاوەڕۆ و کارەبا، کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە هاووڵاتیانەوە هەیە.
باس لهوهشكراوه، 450 پڕۆژە گرفتی گرێبەستی هەیە و دەبێت لەلایەن دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی بڕیاریان لەسەر بدرێت. هاوكات لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،پڕۆژە خزمەتگوزارییە تەواونەکراوهكان، بەشێکیان گەندەڵیی گەورەیان تێدایە و بەشێکی تریان بەهۆی کەمتەرخەمییەوە دواکەوتوون، بەشێک لەو کۆمپانیایانەش کە پڕۆژەکانیان پێدراوە، لەئاستی پێوستدا نهبوون و كارهكانیان به باشی ئهنجام نهداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.