سبەی پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمی راگەیەنراوە.
ئەو پارێزگایانەی كە تا ئێستا بەفەرمی پشوویان راگەیاندووە بریتین لە: بەسڕە، میسان، دیوانییە، زیقاڕ، واسیت، موسەننا، نەینەوا و بابل.
هۆكاری راگەیاندنی پشوو لەم پارێزگایانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە كە پێشبینی دەكرێ سبەی پێنجشەممە پلەكانی گەرما لە سەنتەری ئەم پارێزگایانە بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت ناگرێتەوە، فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیی و تەندروستییەكان دەوامی ئاسایی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.