Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:20

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی7ی2024، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌،ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان،ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت، جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەر ئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە.

جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی خەرج نەكردنی مووچەی فەرامانبەرانیان لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە بڵاو كردەوە.

وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان".

هەروەها دەڵێت "لەم ڕووەوە هەمووان ئاگادار دەكەینەوە كە وەزارەتمان بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەری كردووە".

دەشڵێت "خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.