دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار، راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.