Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:16

لە هەندێ شوێن بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی تا دێت بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ یەكشەممە لە چەند نووسینگەیەكی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 دینار.

دوای داخستنی بۆڕسە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 148 و 500 دینار بووە، بەڵام بۆ فرۆشتن گەیشتۆتە 150 هەزار دینار.

لە هەولێریش سەرلەئێوارە بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 148 و 750 دینار بووە، بەڵام بۆ كڕین تا 149 هەزار و 500 دینار بەرزبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە رۆژانی جەژنی قوربانەوە بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، بەر لە جەژن بەهای 100 دۆلار 145 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام ئێستا بەهاكەی 150 هەزار دینارە.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكەن لە دوو یان سێ رۆژی داهاتوودا بەهای دۆلار بەشێوەی رێژەیی دابەزێت تا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.