Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:18

شاندنی دانوستانکاری ئیسرائیل دەچێتە قەتەر بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل، سبەی دووشه‌ممه‌ 8ی7ی2024، شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل سەردانی قەتەر دەکات.

ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرۆنۆت، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە شاندەکە بەمەبەستی درێژەدان بە دانوستانەکانی گەڕاندنەوەی دیلە ئیسرائیلییەکانی غەززە لە هەشتی تەمووز دەچێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەمان ڕۆژ شاندێکی دیکەی ئیسرائیل دەچێتە میسر، لەو کۆبوونەوانەشی ئەنجام دەدرێن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی). ویلیام (بیل) بێرنس و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل (Mossad)، دەیڤید بارینا و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و سەرۆکی هەواڵگریی میسر، عەباس کامیل بەشداردەبن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.