به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه، پازده ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێته وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ به‌دواداچون و ڕوونكردنه‌وه.
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، بەم دواییانە دەیان ئاگر له نەخۆشخانە و سەنتەرە گشتییەکانی لە چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق كه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عێراق نیگه‌ران كردووه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به په‌له ده‌كات.
ڕاشیانگەیاند، لیژنەکە پازده ڕۆژ مۆڵەت بە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق دەدات، لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری ئاگرکەوتنەوەکان لە عێراق بکات.
هەروەها لیژنەی ئاسایش و بەرگریی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە زووترین کات تیمی بەرگریی شارستانی بەهێز بکات و کەرەستەی نوێیان بۆ دابین بکات. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گوێ نەدان بە ڕێکخستن و چاکردنی کارەبا، چەند ڕۆژێکە لە باشووری عێراق دامودەزگاکانی حکوومەت و نەخۆشخانەکان و چەندان شوێنی دیکە ئاگریان لێكه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.