جەنەڕاڵێکی بە رەچەڵەک ئێرانی بەناوی کەیوان حەکیمزادە، وەک فەرماندەی یەکەیەکی کەشتیگەلیی پێنجی ئەمریکا لە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سینتکۆم) دەستبەکار بوو.
حەکیمزادە دوای دەستنیشانکردنی لە پۆستەکەی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئەو یەکە دەریاییە، لە دەستی کەسانی بە توانا و لێهاتوودایە.کەیوان حەکیمزادە، لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، لە باوکێکی ئێرانی و دایکێکی ئەمریکی لە دایکبووە، بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی ئێرانی کردووەتەوە، بەڵام لە پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە، گەڕاونەتەوە بۆ ئەمریکا.
دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی کارنیگییە، لە ساڵی ههزار و نۆسهد و نهوهدوو دووهوه پەیوەندیی کردووە بە هێزی دەریایی ئەمریکاوە، دواتر کۆلێژی دەریایی لە زانکۆی جۆنز هوبکینز بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە.ماوەیەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی هێزی دەریایی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.