Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:19

فەرمانبەران داوا دەكەن بەهۆی گەرما دەوامی فەرمانگەكان كەمبكرێتەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانبەران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق داوا دەكەن دەوامی فەرمانگەكانیان كەمبكرێتەوە بەهۆی ئەو شەپۆڵە گەرمایەی ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی گرتۆتەوە.

فەرمانبەران بەفەرمی داوایەكیان ئاراستەی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە و تێیدا داوایان كردووە بەهۆی گەرماوە، رۆژانە كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر دەوام كەم بكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەشێوەیەك كە لە هەندێ شوێن لە 50 پلەی سیلیزی نزیك بۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاندبوو كە بەشێك لە فەرمانبەرانیان لە كاتی ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزموونیدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە دووچاری كێشە ببوونەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.