كتێبی (ڕۆمانی كوردی له عێراقدا) چاپ و بڵاوكرایه‌وه له نووسینی ئیبراهیم قادر، چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه نووسه‌ر ئیبراهیم قادر ده‌ڵێت" هه‌ڵبژاردنی (ڕۆمانی كوردی له‌عێراقدا) بۆ بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه، له‌بایه‌خی ئه‌م ژانره‌وه هاتووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه له‌لێكۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌سازیی كوردیدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی و بابه‌تییانه و بهڕێبازێكی زانستییانه‌ی دوور له‌مشت و مڕ و ده‌مارگیری و بۆ وازكردنی ده‌رگای ڕه‌خنه له‌ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به په‌خشان ده‌نووسرێن (چیرۆك، ڕۆمان و شانۆ) كه‌تا ئێستا ئه‌و گرنگییه‌یان پێنه‌دراوه".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئیبراهیم ده‌ڵێت" وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ڕۆمانی كوردیی عێراق هه‌ڵبژێردرا تا ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ ڕۆمانی به‌شه‌كانی تری كوردستان. به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانرێت گورزه تیشكێك بگیرێته ئه‌م هونه‌ره كه‌تا ئێستا نه‌بووه‌ته بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی.
شایانی باسه كتێبی(ڕۆمانی كوردی له عێراقدا)،له‌چاپكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
كتێبی (ڕۆمانی كوردی له عێراقدا) چاپ و بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.