Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:48

یه‌كه‌م حاجی عێراقی دوای گه‌یشتنی به‌ مه‌ككه‌‌ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 شاندی حه‌جی عێراقی ڕاگه‌یاند، حاجیه‌كی عێراقی ته‌مه‌ن81 ساڵ،‌ پاش گه‌یشتنی بۆ سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

نوێنه‌رایه‌تی حه‌جی عێراقی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، نێردراوی حه‌جی عێراق، سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی حاجی مه‌هدی له‌تیف جاسم، ده‌ربڕی كه‌ خه‌ڵكی شاری به‌غدايه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌ مه‌ككه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

نوێنه‌رایه‌تی حه‌جی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی گه‌یشتونه‌ته‌ شاری مه‌كه‌ی سعودیه‌، زیاتر له‌ هه‌ژده‌ هه‌زار كه‌سن كه‌ به‌ فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و ده‌روازه‌ی سنوری عه‌راره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.