توێژینەوە ئەكادیمییەكانی بواری كەشوهەوا ئاماژە بەوە دەدەن، كە بەهۆی بەست و بەنداوەكانی توركیاوە لە ساڵی2040دا، یەدەگی ئاو لە عێراق كۆتایی پێدێت.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستانیش، رایدەگەیەنێت، لەم كابینەیەدا زۆرترین بەنداو و پۆند و پڕۆژە بۆ پارێزگاریكردن لە سەرچاوەی ئاو و مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا جێبەجێ كراون.
ڕۆژنامەی یۆرۆ بلاویكردهوه، بەهۆی دروستكردنی بەست و بەنداوەكان لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات، یەدەگی ئاو لە عێراق كەم بووەتەوە و بەردەوامیشە لە كەمبوونەوە، بە شێوەیەك، تاوەكوو ساڵی2024یەدەگی ئاو لە عێراق كۆتایی پێدێت.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی كارەساتی بێ ئاویش لە وڵاتدا، كە زیانی گەورەی ئابووری بە عێراق دەگەیەنێت، بەتایبەتی كەرتی كشتوكاڵی، چهند كۆمپانیایهكی ئهمهریكی پێشنیازی كاریان بۆ بهرپرسانی عێراق كردووه، بهڵام بههۆی تێچووی زۆرهوه ڕهخنه ئاڕاستهی ئهو كۆمپانیایانه كراوه.
هاوكات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پێوانەیی و وشكەساڵی و كەمی ئاو و باران و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان لە ئەنجامی توانەوەی سەهۆڵی جەمسەرییەكان، مەترسی وشكەساڵی زیادی كردووە.
بەپێی ئامارەكانی بانكی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی2050، ژمارەی كۆچبەرانی كەش وهەوا بگاتە216 ملیۆن كەس، چونكە تەواوی خێزانەكان ناچار دەبن لە چوارچێوەی وڵاتەكانیان كۆچ بكەن، بەتایبەتی لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، پێشبینییە زانستییەكان ئاماژەیان بەوە داوە، كە ژمارەی كۆچبەرانی كەشوهەوا لە یەك ملیار و نیو زیاتر بێت، تەنیا لە ماوەی چەند دەیەی داهاتوودا، ئەمەش مەترسیی بابەتەكە و ئەو هەڕەشانە ئاشكرا دەكات، كە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان لەسەر ئاستی جیهانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.